کچێكی کورد دەبێتە بچوکترین کاندیدی ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا.

کچە کوردێکی شاری سلێمانی بەناوی شەم ئەحمەد  خۆی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا کاندید دەكات .

شەم لە تەمەنی ١٥ ساڵیەوە ئەندامی پارتی کاری ھۆڵەندایە و وەك خۆی دەڵێت  “ئەمە یەکەمین پۆست نیە وەری دەگرێت و خۆی بۆ کاندید بکات، بەڵكو پێشتریش دووجار بۆ ئەنجومەنی شارەوانییەکانی خۆی کاندید کردووە”.

ئەو كچە كوردە ئامانجی خۆ کاندید کردنی دەخاتەو ڕوو  دەڵێت ” دەمەوێت لە پەرلەمانی ئەوروپا کاربکات لەسەر ھاوتاکردنی بڕی پارەی کارکردنی ژن لەگەڵ پیاودا، چونکە تا ئێستا ژنان رێژەکەی %١٦ کەمتر لە پیاوان وەردەگرن”.

شەم ئەحمەد لەساڵی ١٩٩٦ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە ھۆڵەندا تەواوکردووە.