تەقینەوەیەک شاری بەغدای هەژاند

کاتیوشایەک لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتەخوارەوە و بالیۆزخانەی ئەمریکاش زەنگی هۆشدارکردنەوەی لێدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە بەغدا دەنگی کەوتنە خوارەوەی کاتیوشایەک بیسترا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتووە کوتیوشاکە لە نزیک ناوجەی سەوز کەوتووەتە خوارەوە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە.

زنیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە دوای کەوتنە خوارەوەی کاتیوشاکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی هۆشداریی لێداوە.

ماوەیەکە بەغداد ئارامی بە خۆوە بینیوەو تەقینەوەو کاری تیرۆرستی کەمی کردوە بەڵام چاودیران پێیان وایە بەهۆی ناکۆکیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکاوە دۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزی دەچێت.