سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئۆكرانیا : كاری لە پێشینەمان وەستاندنی شەڕ دەبێت

سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئۆكرانیا ڕایگەیاند” كاری لە پێشینەی وەستاندنی شەڕ دەبێت لە رۆهەڵاتى وڵاتدا.

ئەمڕۆ دووشەممە فولودمیر زیلینكسی سەرۆكی تازە هەڵبژێراوی ئۆكرانیا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا وتارێكی پێشكەشكردوو  ڕایگەیاند” كاری گرنگ و لە پێشینەمان وەستاندی شەڕدەبێت لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا”

زیلینكسی ئاماژەی بەوەدا”  چارەسەری پەرلەمانی ڕادەگەینێین  لەبەردەم نوێنەرانی خەڵك و نێردراوی وڵاتانی جێهاندا  كە بەهەموو شێوەیك كار بكەین بۆهێنانەدی ئاشتی و كۆتایهێنان بەجەنگ”

نزيكەی پێنج ساڵە لە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا لەناوچەی (دونباس) جەنگ و ململانێی سەربازی هەیە لەنێوان سوپای ئۆكرانیا و بەشێك لە سەربازانی جیابووە كە لەلایەن رۆسیاوە پشتگیری دەكرێن.

ناوچەی (دونباس) دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ئۆكرانیاو هاوسنورە لەگەڵ روسیاو   ناوچەیەكی پیشەسازیی دەوڵەمەندە بە خەڵوز و چەندین ماددەی كانزای تر لە ئێستا بەشێكی زۆری ئەو ناوچەیە لە ژێر كۆنترۆڵی سەربازە جیابووەكانی ئۆكرانیادایە.