لەتەلەعفەر سێ تەقینەوە ڕویاندا و حەوت قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەی سێ بۆمبی چێندراو لە ناوچەی تەلەعفەر سەر بە پارێزگای نەینەوا، ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، سەرچاوەیەكی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی سێ بۆمبی چێندراو لە باشوری قەزای تەلەعفەر-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا، چوار كەس گیانیانلەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربون.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو سێ بۆمبە لەكاتی چنینەوەی بەروبومە كشتەكاڵیەكان تەقیونەتەوە و پێشتر رێكخراوی چەكداری داعش ئەو بۆمبانەی لەو ناوچەیەدا چاندوە.

بەپێی زانیاریەكان، لە ئێستادا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.