وەزیری دەرەوەی بریتانیا: پێویستە ئێران هۆشدارییەكانی ئەمریكا بەجدی وەربگرێت.

جێرێمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند،”پێویستە ئێران هۆشدارییەكانی ئەمریكا بەجدی وەربگرێت”.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئەمڕۆ دوشەممە  لە لیدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند”  لە ئەگەری هێرش كردنە سەر بەرژوەندییەکانی ئەمریکا، واشنتن وەڵامی  توندی دەبێت.

جێرێمی هەنت ئاماژەی  بەوەشکرد ” نابێت هێزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە كەم سەیربكرێت، ئەكەر هاتوو هێرش بكرێتە سەر  بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا، ئیدارەی دۆناڵد ترمپ، تۆڵە دەستێنێنەوە”.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لەوەشكرد  “ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ویستی نیە جەنگی لەگەڵ ئێراندا نیە ، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندیەكانیان بكەوێتە ژێر هەڕەشەوە ، ئەوا وەڵامی توندییان دەبێت”.