ئێران بەرهەم هێنانی یۆرانیۆمی بۆ چوار هێندە زیاد کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهرۆز کەمالوەندی گوتەبێژی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند” پیتاندنی یۆرانێۆم بۆ چوار هیندە زیاد دەکەین هیچ پابەندی ڕێکەوتنامەی ئەتۆمی نابین”.

 

گوتەبێژی ئاژانسەکە ئەوەشی خستەڕوو پابەندی سنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانێۆم نابین بە پێی ڕێکەوتنەکە وە بەرهەمی ێورانێۆم بۆ چوار هەندە زیاد دەکەین.

 

ناوبراو ئاماژەشی بەوەکرد هەرگیز ئامادەی ئەو ڕێکەوتنە نین کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەیانەوێت.

 

ئەم هەوڵەی ئێران لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمریکا بە ناردنی کەشتی جەنگی بۆ سنورەکانی گەروی هورمز هەڕەشی لە ئێران کرد بەوەی گەر لە پیتاندی یۆرانێۆم و ناردنی میلیشیاکانی بۆ وڵاتانی کەنداو نەوەستێ هێز لە دژی بەکار ئەهێنێت.