لیبیا هەرەشە لە تورکیا دەکات

فەرماندەی گشتی سوپای نیشتمانی لیبیا رێگری دەكەن لە چوونی هەر كەشتییەك بۆ بەندەرەكانی سەر بەحكومەتی ویفاقی نیشتمانی.

 

مشیر خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی گشتیی سوپای نیشتمانیی لیبی رایگەیاندووە، هەر کەشتییەکی تورکی لە بەندەرەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی نزیک بێتەوە، ”لێی دەدەین“.

 

سوپای نیشتمانیی لیبی، کە جیابوونەوەی خۆی لە حکومەتی ویفاقی نیشتمانی راگەیاندووە، بڕیاری رێگریکردنی لە چوونی هەر کەشتییەک بۆ بەندەرەکانی سەر بەحکومەتی ویفاقی نیشتمانی داوە.

 

حکومەتی ویفاقی نیشتمانی بە کۆدەنگیی هەموولایەنە لیبییەکان پێکهاتووە، کە سەرکردەکانی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمین سەرۆکایەتی دەکەن و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیاش پارتێکی سەر بە رەوتی ئیخوان موسلیمینە.