سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کوێت دەکات

سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی کوەیت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

 

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندوە”سبەینێ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کوێت دەکات”.

 

میدیا عیراقییەکان ئاماژەیان بەوەشداوە “عادل عەبدولمەهدی لەو سەردانەیدا لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئال سەباح، میری کوێت و گەورەبەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە”.

 

هەروەها یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای کوێت، دروستکردنی کۆدەنگییەکە بۆ راگرتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.