هەردوو قاچی لەدەست داوەو بە هیواو ژیان دەکات تواناکانی لە کەسێکی ئاسایی زیاترە

وێی مێنڤ کچکی تەمەن ٣١ ساڵە  کە لە شاری بوجی لە وڵاتی چین نیشتەجێیە، بە تەنها دەژی و سەرەرای ئەوەی کە هەردو قاچەکانی لە دەست داوە بەڵام خۆی هەمو کارەکانی خۆی دەکات لە چێشتلێنان و ماڵ خاوێن کردنەوە.

ناوبراو بۆ کارەکانی پشت بە دەستەکانی دەبەستێت، یاریزانێکی زۆر باشە و دەتوانێت بە باشی یاری تێنس، مەلەکردن، سکێتبۆرد بکات، تا ئێستا خاوەنی سێ مەدالیای ئاڵتونە لە مەلەکردندا.

ئەو کچە بەهرەمەندە دەڵێت “تا ئێستا هەستم نەکردوە کە من جیاواز بم لە خەڵکی، چواردەورەکەم هەرگیز بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ نەکردوم” وە دەڵێت “قاچەکانم هەرگیز وایان لێ نەکردوم کە خۆشی لە ژیان نەبینم و چێژی لێ نەبینم”.

لە ئێستادا وی سەرقاڵی فرۆشتنی جلوبەرگە بە شێوەی ئۆنلاین، هاوکات ڤیدیۆش ئامادە دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویدەکاتەوە، بۆ ئەوەی زیاتر هانی خەڵکی بدات.

لە کۆتاییدا وتی” بەردەوام هەنگاونان باشترە لەوەی بوەستیت، ئامانجت هەبێت باشترە لەوەی بێ ئاماج بێت، رەنگە نەتوانیت بە ئامانجەکەشت بگەیت، بەڵام بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەیت”.

ئەمە پێمان دەڵێت کە دەبێت هەمیشە هیواو ئومێد لە ناخی مرۆڤەکاندا بونی هەبێت و بەرەوام بە هیواو ئیرادەوە هەنگاو بنێت چونکە هەرکات هیوا بونی هەبو لە ناخی مرۆڤەکاندا سەرکەوتن و گەشتن بە ئامانج مسۆگەر دەبێت