عێراق هەوڵی نێوەندگیری دەدات لەنێوان ئەمریکاو ئێراندا

وڵاتی عیراق نێوەندگیری نێوان ئەمریكا و ئێران دەكات بۆ ڕێككەوتن بۆ دورخستنەوەی جەنگ و دەستبەركردنی گفتوگۆ، هەرچەندە دەوترێت ڕەنگە عیراق نەتوانێت ئەو نێوەندگیرییە بكات و چاودێرێكی سیاسیش دەڵێت”عیراق هەڵمەتێكی گەورە بۆ نێوەندگیری دەستپێدەكات”.

مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی ئاماژری بۆ ئەوەکرد هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراق،  سەرپەرشتی هەڵمەتێك دەكەن بۆ نێوەندگیری، چونكە پێیانوایە ئەگەر جەنگ ڕووبدات عیراق زیانی زۆری پێدەگات.

وتیشی”عیراق ڕێككەوتنێكی 29 خاڵی ئەمنی لەگەڵ ئەمریكا هەیە و لەولاشەوە لەگەڵ ئێران پەیوەندی ئۆرگانیكی و بەهێزی هەیە، جەنگ زیانی زۆری پێدەگەیەنێت ئەگەر ڕووبدات، هەموو عیراق زیانی پێدەگات، بۆیە عیراق ئەو ڕۆڵە دەگێڕێت”.

سەبارەت بەوەی دەوترێت عیراق بەهۆی بێهێزی ڕژێمەكەوە لەوانەیە نەتوانێت نێوەندگیری بكات، ناوبراو ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت”عیراق دەوتوانێت، چونكە ئەو ڕۆڵە هەندێكجار بە كەسایەتییەكەش دەگێڕدرێت، دەوڵەتێكی بچوكی وەك قەتەر نێوەندگیری زۆر گەورە دەكات”.

سەرچاوە ؛ خەڵک میدیا