ئاينى سيخ بناسە

ئاینی سیخ
سیخ: وشەیەكە بە مانای قوتابیان دێت
ئەم ئاینە لەهەرێمی بنجاب كە دەكەوێتە سنووری پاكستان و هیندستان سەری هەڵداوە, لەلایەن “كورو ناناك” لە سەدەی 16 ز, رێنمایی و فێركردنەكانی لە هیندۆس و ئیسلام جیاوازە و شوێنكەوتوانی ئەم ئاینە پرچیان كورت ناكەنەوە لەبەر چەند هۆیەك , پێیان وایە دریزكردنی پرچ روحیەتێكی تێدایە و نیشانەی سادەیی و پیرۆزی و هێزە, ئاماژەشە بە رەزامەندی لەسەر ئەندامێتیە لەكۆمەڵگەدا و هیچ سیخیەك سەری نەوی ناكات, نە بۆ مامۆستا و نە بۆ سەرتاش.

بیروباوەری سیخ:
سیخەكان بروایان وایە یەك خودا هەیە و شێوە و رەگەزی نیە, هەموو كەسێك بە راستەوخۆ ئەتوانێ پەیوەندی پێوە بكات, خودا لە ناخی هەموو كەسێدایە و هەموانیش لەبەرامبەر خودا یەكسانن, ژیانی خۆش و باش پەیوەستە بە “ئامانەت” و “سۆز” لەناو كۆمەڵگەدا.

شوێنكەوتوانی ئەم ئاینە پەیوەستن بە سێ‌ شتەوە:
یەكەم: نام جینا, واتە خودا بەردەوام لە ئەقڵدایە.
دووەم: كیرت كارنا, واتە بەردەوام پەیوەست بوون بە ئامانەتەوە و دابەش كردنی رۆزی لەگەڵ ئەوانی تردا.
سێیەم: پێویستە دوور بكەویتەوە لە پێج كرداری شەرانی ئەوانیش” شەهوەت, تەماح, خوگرتن بەم جیهانەوە, تورەبوون, لوت بەرزی”.

لە بیروباوەرەكانی تریان:
رەتكردنەوەی بوونی پیاوی ئاینی و رەتكردنەوەی فرە ژنی, هەروەها چینایەتی لە نێوانیاندا نیە, وە گۆشتی مانگاش بە حەرام دەزانن ,

لە جەژنەكانی ئاینی سیخ:
جەژنی لەدایك بوونی “گورو ناناكك”.
جەژنی “بیساكی” سەری ساڵی سیخی