وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  بڕیارە سبەینێ شەممە سەردانی عێراق بكات.

بە پێیی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی فارس بڕیارە سبەی شەممە وەزیریە دەرەوەی ئێران بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات  ڕووبكاتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا كۆببێتەوە.

ئەم سەردانەی زەریف لەكاتێكدایە  چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمریكا گوشارەكانی بۆسەر ئێران زیاتر كرد، لەو نێوەندەشدا عێراق بووەتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەمریكاو ئێران.