لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندانی فراوان ساز دەکەن

لایەنگرانی سەدر ڕژانە سەر شەقامەکانی بەغداد و داوای ئەوە دەکەن عێراق لە جەنگی ئەمریکاو ئێران بە دور بگیرێت

سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لایەنگران و پەیرەوانی موقتەدا سەردری ڕێبەری شیعە و سەرۆکی تەیاری سەدر ڕژانە سەرشەقامەکانی بەغداد و دروشمی “عێراق دور بگرن لە جەنگ ” یان بەرز کردەوە و داوای ئەوەیان کرد کە شەر ڕونەدات و کێشەکان بە ئاشتی چارەسەر بکرێن و لە ئەگەری ڕودانی جەنگیشدا لە نێوان ئەمریکاو ئێراندا ولاتی عێراق دور بێت لە زیانەکانی جەنگەکەو بە دور بگیڕێت لە لایەنگری هەرکام لەو دوو وڵاتە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە گرژیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران ڕۆژ بەڕۆژ پەرە دەسەنێت و لە چەند ڕۆژی ڕابرددوشدا سەدر هۆشدارییەکی بڵاو کردەوە لەسەر تێوەگلانی عێراق لەو جەنگە