ئەمریكا 10 ئامانجی لەسوریا دیاریكرد

هاوپەیمانی ـ

ئیدارەی ترەمپ بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی وڵاتەكەی لەسوریا گەیشتووەتە ئەوبڕوایەی كە 10 رێكاری لێكۆڵینەوە بۆ سێ ئامانج بگرێتەبەر تاوەكو جارێكی دیكە داعش نەگەڕێتەوە سوریا و هەروەها فشاربكاتە سەر روسیا و كەمكردنەوەی نفوسی ئێران لەو وڵاتە.

بەپێی سەرچاوە دزەپێكراوەكان واشنتۆن ئەو رێگانەی دەگرێبەر و هەروەها لەباكوری سوریا ژمارەی سەربازەكانی بۆ چەند هەزارێك كەمدەكتەوە و لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی هەماهەنگی تا سەربازەكانیان بڵاوەپێبكەن و بۆشایی بۆ ئێران دروست نەكەن.

هەروەها سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن ئەمریكا هەر لەچوارچێوەی ئامانجەكانی پاڵپشتی ئیسرائیل دەكات تاوەكو پێگەكانی ئێران و حزبوڵڵا لەسوریا بكەنە ئامانج.

هاوكات یەكێكی دیكە لەئامانجەكانی ئەمریكا گەمارۆدانی سزای ئابوری بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد و دامودەزگاكانی و ئاوەدانكردنەوەی سوریاش سڕدەكات. وە ئەەگەر بێت و ئەسەد كار لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیماوی بكات ئەوشوێنانە بكاتە ئامانج.