نرخی دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرامبەرە بە 120 هەزارو 50 دیناری عێراقی.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزارو 50 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.
هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرامبەر 134 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرامبەر 155 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.
تمەنی ئێرانیش بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 7 هەزارو 800 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 20 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.