ئەمریكا چەك بە وڵاتانی عەرەبی دەفرۆشێت

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆكاری فرۆشتنی چەك بەوڵاتانی عەرەبی بۆ دژایەتی كردنی ئێرانە.

 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، بە بەهای 8.1 ملیارد دۆلار چەك بەو وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و ئەردەن دەفرۆشن، بۆ ئەوەی بتوانن لەو رێگەیەوە دژایەتی ئێران بكەن.

 

ئەوەشی خستۆتە روو ، ئەو مامەڵەیە دەتوانێ پشتیوانی هابەش وهاوپەیمانانمان لەو سنوورانە بێت و ڕۆڵی بەرگریكارانەی ئەوان بەهێزتر بكات و كۆماری ئیسلامی لە هەنگاوە شەڕەنگێزەكانی بەرەو دواوە ببات.

 

لەبارەی جۆری چەكە هەناردەكان بۆ وڵاتانی عەرەبی ئەوەی ئاشكراكرد، كە هەناردەكانمان پارچەی كەرەستە جەنگییەكان، كەرەستەی هەواڵگری و ناساندن، تەقەمەنی و كەرەستەی تری سەربازی تێدا بەدیدەكرێت.

 

ساڵی 2017 دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم سەفەری بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی سعوودیەی کرد و گرێبەستێکی ستراتیژیی سەربازی و فۆرشتنی چەکۆچۆڵی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کرد کە پێکهاتووە لە نوێترین تەکنۆلۆژیای شەڕ، پێکهاتوو لە مووشەک و فڕۆکەی جەنگی و ئەمەش بووەتە جێگەی ڕەخنەی ئێران و هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە.