كەشناسی پێشبینیەكانە بڵاو كردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسی ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٧ و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٥ بە ٢٤ و دهۆک ٣٥ بە ٢٣ و کەرکوک ٣٩ بە ٢٥ پلە دەبێت.
سبەی لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٣٥ و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٣ بە ٢٣ و دهۆک ٣٣ بە ٢٢ و کەرکوک ٣٧ بە ٢٤ پلە دەبێت.