وەزیری دەرەوەی عێراق: بەردەوام دەبین لە پەیوەندیە بازرگانیەكانمان لەگەڵ ئێراندا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوانیان گفتوگۆیان كرد و رایان گەیاند سورن لەسەر دروستكردنی شارە پیشەسازیەكانی نێوانیان و هەردوو وڵات بە هیڵی ئاسنین پێكەوە دەبەستنەوە.

 

محەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە دوای كۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی رایگەیاند: لەگەڵ ئێران پەیوەندییە بازرگانییەكان و درووستكردنی شاری پیشەسازی هاوبەش، بەستنەوەی هەردوو وڵات لە رێگەی هێلی ئاسنینەوە گفتوگۆی نێوان هەردوو لامان بوو.

 

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد، ئەمڕۆش محەمەد حەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵی كۆبویەوە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هەڵوێستی خۆیان ئاشكرا كرد.

 

 

سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆ و سزا ئابوورییه‌كانیش، كه‌ له‌لایه‌ن واشتنه‌وه‌ به‌سه‌ر تاراندا سه‌پێندراوه‌، حه‌كیم روونی كرده‌وه‌، ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ به‌ سوود نابن و زیانیان هه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.
هاوكات راشیگه‌یاند، دژی رێكار و سزاكانی ئه‌مه‌ریكان و پشتگیری و پشتیوانی ئێران ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ده‌یانه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان پابه‌ندی ته‌واوی رێككه‌وتننامه‌ و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌مه‌ریكاشی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، كه‌ پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانی كردووه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرته‌كانیدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ تاران پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بووه‌.