سو‌وده‌كانی‌ ئاو خواردنه‌وه‌

خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەی پێویست کۆمەڵێک سوودی زۆری ھەیە کە گرنگە ھەموومان بزانین تا بەردەوام ڕێژەی ئاوی پێویست بخۆینەوە.

 

خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو ماندوێتی‌ و هیلاكی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌‌و جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ت هه‌میشه‌ ته‌ندروست دەكات.

خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو ڕزگارت ده‌كات له‌ زیپكه ‌وخاڵََََەرە ڕه‌شه‌كانی‌ سه‌ر پێستی‌
ڕوخسارو جه‌سته‌.

 

ئه‌گه‌ر به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو ئاو بخۆیته‌وه‌، ئه‌وا پێویست ناكات شپرزه‌ بیت و بیر له‌ دروستبو‌ونی
ئه‌و چرچ و لۆچییانه‌ بكه‌یته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ دروستده‌بێت، چونكه‌ ئاوخواردنه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو پیریی‌ دواده‌خات.

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت نینۆكه‌كانت به‌هێزو بریقه‌دار بێت، ئه‌وا ئاو بخۆره‌وه‌.

 

ئاو خواردنه‌وه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی‌ ته‌واو ده‌بێته‌ هۆی‌ وریابو‌ونه‌وه‌ی‌ مێشك و هه‌میشه‌ له‌ كاركردندا ده‌بێت‌ و رێژه‌ی‌ زیره‌كی‌ زیاد ده‌كات.

ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ لانیكه‌م 8 په‌رداخ ئاو بخۆیته‌وه‌، ئه‌وا پێستی‌ ڕو‌وخسار و جه‌سته‌و قژ و هه‌موو ماسولكه‌كان و ئێسكه‌كانی‌ جه‌سته‌ بێگومان ته‌ندروست و به‌هێز ده‌بێت و ده‌بیته‌ خاوه‌نی‌ ڕ‌ووخسار و جه‌سته‌یه‌كی‌ جوان.

مرۆف رزكار ده كات له باش ماوه زه هراویه كان.

هاوسه نكی بله ی كه رمی له شی مرۆف ده كات.