خاوەنی جوانترین وێنەی جەنگی ئۆكتۆبەری نێوان میسر و ئیسرائیل كۆچی دوایی كرد

جەنگاوەرێكی مسری كە خاوەنی جوانترین وێنەی شەڕی ئۆكتۆبەری ساڵی 1973 ی نێوان میسر و سوریا لەگەڵ ئیسرائیلە كۆچی دوایی كرد.

عەبدولرەحمان قازی كە یەكێك لەسەربازەكانی كەتیبەی 212 ی فرقەی 19 ی میسری بوو كاتێك ساڵی 1973 لەجەنگی ئۆكتۆبەری میسر و سوریا لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچانەی كە لەسێ جەنگی 1948 و 1956 و 1963 ی ئەو دووڵاتە عەرەبییە لەگەڵ ئیسرائیل كاتێك جۆلان و دورگەی سینا و دەریای سویس لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەرداگیرا.

كاتێكیش میسر و سوریا جەنگی ئۆكۆتبەری ساڵی 1973 یان لەگەڵ ئیسرائیل بەناوی جەنگی 10 ی رەمەزان ئەنجامدا توانیان بەشێكی زۆر لەوشوێنانە بەدەستبهێننەوە و ئەو سەربازەش خۆشحاڵی خۆی بەبەرزكردنەوەی چەكەكەی هێمای سەركەوتن نیشان دەدات و دواتر وێنەكەی لەزۆربەی رۆژنامە جیهانییەكان بڵاوبووە و بووە خاوەنی جوانترین وێنەی جەنگی ئۆكتۆبەری میسرییەكان.

شەوی رابردووش عەبدولرەحمان قازی تەمەن 73 ساڵ دوای مانەوەی چەند رۆژێك لەنەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.