نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 58 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 67 دۆلار و 39 سه‌نت فرۆشرا.

ئەمە لەکاتێکدا رۆژانی هەفتەی رابردوو نرخی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی نه‌وت چه‌ند دۆلارێك له‌ سه‌رو ئه‌و نرخه‌ی ئێستایه‌وه‌ بوو.