وەزیری دارایی هەرێم: پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌غدا له‌ ساڵی 2019دا به‌غدا پێنج مووچه‌ی ناردووه‌، به‌ڵام سێ مانگیان بۆ مووچه‌ی ساڵی 2018 بووه‌.

 

رێباز حه‌ملان رایگه‌یاند، حكومه‌ت له‌ ساڵانی 2014 تاكو 2018 نه‌یتوانیوه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ئاماده‌یه‌ و جاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی نویین تاکو پێشکەشی بکەین.
حەملان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد “له‌ ساڵی 2018، حكوومه‌تی عێراق 9 جار مووچه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ كه‌ 2 تریلیۆن و 857 ملیار دینار بووه‌.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ ساڵی 2019، حکومەتی عیراق پێنج موچەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە و ئێمەش پێنج جار دابەشمان کردووە، سێ موچەی ساڵی ٢٠١٨ و دوو موجەی ساڵی ٢٠١٩.
وەزیری دارایی ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت به‌شی موچه‌ بكات، بۆیه‌ حكومه‌ت لای خۆیه‌وه‌ بڕی 1 تریلیۆن 831 ملیار دیناری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا ره‌وانه‌ی كردووه‌ و وه‌ك مووچه‌ دراوه‌، وتیشی ئەم روونکردنەوەیە وەڵامێکە بۆ ئەو لایەنانەی کە دەڵێن حکومەتی هەرێم موجەی هاوڵاتیانی داوەتەوە بە قەرزدا.

 

لە کۆتاییدا دڵنیایی دا بە هاولاتیان و ئاشکرای کرد پێش جەژنی رەمەزان دەست بە دامەشکردنی موچەی مانگی سێی ساڵی ٢٠١٩ دەکەن.