هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا: ئەنجامە بەراییەكان ڕاگەیاندرا، پارتێكی ئیتاڵی سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا

هاوپەیمانی-

هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەورپا كۆتای هات و بە پێیی ئەنجامە بەراییەكان پارتێكی راستڕەوی توندڕەوی ئیتاڵی سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند” رێژەی بەشداریكردن لە هەر 27 وڵاتانی ئەندام زیاتر بووە لە 50% و جگە لە شانشینی بەریتانیا  ، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان  هەریەك لە پارتی راستی توندڕەوی ئیتاڵیا و پارتی كرێكارانی ئیسپانیا زۆرینەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنیكاندا بەدەستهێناوە و بەو پێیە ئەو دو پارتە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا زۆرینەی بریارەكانی ئەو پەرلەمانەیان بەدەست دەبێت.

ماڵپەڕی  DW ی ئەڵمانی رایگەیاند، ” بە پێیی ئەنجامە بەراییەكان پارتی راستی توندڕەوی ئیتاڵیا لە سەدا 27 بۆ لە سەدا 31ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، كە رێژەكەی لە سەرجەم پارتە بەشداربوەكان بۆ هەڵبژاردنی یەكێتی ئەوروپا زۆرتربوە”، لە هەمانكاتدا پارتی كرێكارانی ئیسپانیا لە كۆی 54 كورسی ئەو وڵاتە 20 كورسی بەدەستهێناوە.

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكان كە بڵاوكراونەتەوە تا ئێستا 95% دەنگەكان جیاكراونەتەوە  گۆڕانكاری گەورەش لە پێكهاتەی پارتی سەركردە دیارەكاندا ڕویداوە، بۆ یەكەمینجاریشە لە مێژوی هەڵبژاردنەكانی یەكێتی ئەوروپادا، بە مەبەستی پێكهێنانی دەسەڵاتی فەرمانڕەوا، پارتی گەلی ئەوروپی كە پارتێكی (چەپی میانڕەو)ە لەگەڵ هاوپەیمانی دیموكراتی ئیشتراكی ودیموكراتەكان كە پارتێكی (راستی توندڕەوە) هاوپەیمانی پێكبهێنن.