حکومەتی هەرێم پشووەکانی جەژنی رەمەزانی  راگەیاند

حکومەتی هەرێم پشووەکانی جەژنی رەمەزانی  راگەیاند کە یەک هەفتە پشووی فەڕمییە.

 

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووەکانی مانگی رەمەزان رایگەیاند: “پشووی جەژنی رەمەزان لە رۆژی یەکشەممە 2-6-2019 دەستپێدەکات و رۆژی 8-6-2019 کۆتایی دێت، پشووەکان هەموو دامودەزگاکانی حکومەت دەگرێتەوە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا، کە بەپێی کارنامەی خۆیان تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان دانەوە”.