دەمیرتاش: پێویستە دیدارەكانی ئۆجەلان نەكرێتە بازاڕێك بۆ دەنگ كۆكردنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە رایگەیاند، پێویستە دەستپێكردنی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان نەكرێتە بازاڕی ھەڵبژاردنەكانی شارەوانی ئیستامبوڵ.

 

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لە رێگەی پارێزەرەكانیەوە رایگەیاند “خۆشحاڵم بە كۆتاییھاتنی چالاكییەكانی مانگرتن لەخواردن،ئەگەر دەرفەت بدرێتە ئۆجەلان، رێگەی ئاشتی و دیموكراسیش زووتر دەكرێتەوە”.

 

 

راشیگەیاند “بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانی ئیستانبوڵ دەنگدەرانی كورد ئازادن، كام پارت داخوازییە نەتەوەیی و كولتوورییەكانی كورد بەدیبھێنێت، دەنگی پێدەدەن”.

ناوبراو لە زیندانەوە داواشیكرد دیدارەكانی ئۆجەلان نەكرێتە بازاڕێك بۆ دەنگ كۆكردنەوە.