چیرۆکی ئەو وێنەیەی بەناوی وەزیرێکی سۆدانەوە بڵاو کرایەوە

ئایە ئەم وێنەیە وەزیری بەرگری سودانە؟

ئاژانسی فرانس پرێس راستی ئەو وێنەیە ئاشكرادەكات كە ماوەیەكی زۆرە لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە كە گوایە ئیبراهیم شەمسەدینی وەزیری پێشوی بەرگی سودانە.

ئاژانسە فەڕەنسیەكە رایگەیاندووە، كە راستە شەمسەدین بەفەرمانی سەرۆكی دەستگیركراوی سودان عومەر بەشیر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە چەند ساڵێك لەزیندابووە.

ئاماژەی بەوەشكردوو، لەدەزگاراگەیاندنەكانی باشوری ئەفریقا و فەرەنسا بڵاوكرایەوە دوای ماوەیەكی كەم لە دەستگیركردنی بەشیر وەزیری بەرگری لەزیندان ئازادكراوە.

فرانس پرێس باسی لەوەكردووە، دوای دەستگیركردنی بەشیر وابڵاوكرایەوە كە ئەو وێنەیە شەمسەدین بێت كە لەزینداندا بەهۆی سزا وبرسیكردنەوە بەوشێوەی لێهاتبێت.

ئاژانسەكە ئاشكرایكردووە، ئەو وێنەیە راستییە بەڵام هاوڵاتییەكی كینیا-یە نەك وەزیری بەرگری سودان كە لەمانگی لەمارسی رابردوو بڵاوكرایەوە.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەو هاوڵاتییە بەهۆی نەبونی خۆراك و برسیەتیەوە وای لێهاتووە وێنەكەشی كاتێك گیراوە بۆ گواستنەوەی خەمەكانیان بووە”.