ڕەنگ کوێری چیە

کاتێک کەسێک ناتوانێت ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ئاسایی ببینێت یان ناتوانێت هەموو ڕەنگەکان لە یەکتر جیابکاتەوە.نەخۆشییەیان هەیە كە پێی دەڵێن ڕەنگ کوێری.

 

بە نزیکەیی ٨% پیاوان و کەمتر لە ١% ئافرەتان ئەم نەخۆشییەیان هەیە كە پێی دەڵێن ڕەنگ کوێری.

 

ئەو كەسانەی كە نەخۆشی رەنگ كوێرییان هەیە, ناتوانن بەبەشی جیاوازی نێوان رەنگی, سور و سەوز یان شین و سەوز و زەرد یان رەش و سپی بكەن, زۆر بەی مرۆڤەكانی رەنگ كوێری ئاگاداری ئەم گرفتەی خۆیان نین و دەبێت پشكنینیان بۆ بكرێت.

 

هەندێک کەس لە ڕووناکی زۆر هەموو ڕەنگەکان جیادەکەنەوە بەڵام لە ڕوناکی كەمدا ناتوانن ئەوە بكەن, هەندێک کەس لە ڕووناکی زۆریش دا شتەکان تەنها بە ڕەش و سپی دەبینن بەلام ئەم جۆرەیان زۆر بڵاو نیە.

 

پزیشكەكان تائێستا نەیان توانیوە چارەسەری بنەرەتی بۆ ئەم نەخۆشییە بدۆزنەوە و ناشزانرێت هۆكاری توشبوون بەم نەخۆشییە چییە.