جۆن بۆڵتۆن: ئێران هێرشی ئەنجامداوە

هاوپەیمانی ـ

جۆن بۆڵتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە هێرشکردن دەڵێت” ئێران هەوڵی هێرش کردن بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا دەدات”
بۆڵتون ئەمڕۆ چوارشممە سەردانی ئیماراتی کردوو لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند” ئێمە دڵنیاین ئەو هێرشانەی کەلەماوەی ڕابردوودا کرانە سەر کەشتیە نەوتیەکان لەکەناراوەکانی ئیمارات لەڕێگە مینی و لوغمی ئاوییەوە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراون”
لەلای خۆیشیەوە بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوە هێرشێکی تریان پوچەڵ کردووەتەوە کەکراوەتەوە سەر پارێزگای یەنبەع لە سعودیە کە هاوکات بووە لەگەڵ هێرشکردنە سەر کەشتیە نەوتیەکاندا.
ئەو ڕاوێژکارە ئەمریکیە وتیشی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕاوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لەناوچەکەدا هەوڵ دەدات بە بەرپرسیارانە وەڵامی جوڵەوچالاکیەکانی ئێران و بریکارەکانی بداتەوە.

لە ۱۲ ئایاری ۲۰۱۹ وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند” چوار کەشتی بازرگانی کەدوانیان سعودین ڕوبەڕوی هێرش و پەلاماردان بوونەتەوە کەنارەوەکانی وڵاتەکەیدا”