مەترسی ئەوە هەیە پێکدادانی سەربازی ڕووبدات لە نێوان هێزەکان لە سوریا

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند “پێکدادانەکانی ئیدلب هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و ئارامی نێودەوڵەتی و ژیانی کەسانی سڤیل لە مەترسیدایە”.

 

جێمس جێفری نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند “پێکدادانەکانی ئیدلب هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و ئارامی نێودەوڵەتی”.

 

ڕاشیگەیاند “ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە بوونی ئێران لە سوریا و هەڕەشەکانی لەبەرامبەر هاوپەیمانەکانی ناوچەکەو مەترسی ئەوە هەیە پێکدادانی سەربازی ڕووبدات لە نێوان هێزەکان لە سوریا”.

 

هاوکات ئەوەشی ڕونکردۆتەوە “لە ئێستادا زۆربەی ئیدلب بەدەست هێزەکانی سەر بە تەحریری شامەوەیە مەترسی بۆسەر کەسانی سڤیل هەیە”.

 

هاوکات ئەوەشی ستۆتەڕوو “لەگەڵ ئاگربەستدان و کاریش دەکەن بۆ ڕاگرتنی جەنگ لەو ناوچانەدا.