دەوحە: سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ میری قەتەر کۆبۆوە

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای حكومی گەیشتە قەتەر و لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی میری ئەو وڵاتە کۆبۆوە و. تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان‌ و چەند پرسێكی گرنگیان كرد.

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە, لەگەڵ میری قەتەر تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان بەغداد و دەوحەو هاریكاریی ئابوریی نێوان هەردوو وڵات و رۆڵی عیراق لەگۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا كردووە.

 

هەر لەودیدارەدا عەبدولمەهدی سوربونی عیراقی لەسەر دروستكردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ قەتەر لەسەرجەم بوارەكاندا دووپاتكردوەتەوە، بەتایبەتیش لەبوارەكانی ئابوریی و بنیاتنان و وەبەرهێنان و خزمەتگوزاریی.

 

هاوكات میری قەتەریش جەختیكردوەتەوە كەسەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ وڵاتەكەی گرنگە، چونكە عیراق پێگەی تایبەتیی هەیە لەنێو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا.