گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات رۆژ بە رۆژ لە زیاد بووندایە

عەلی خامنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند “دانوستان لەگەڵ ئەمریکا جگە لە زیان هیچ سوودێکی نابێت”.

 

ئەم لێدوانەی خامنەیی دوای ئەوە دێت حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ ڕایگەیاند “ڕێگای دانوستانیان دانەخستووە بە ڕووی ئەمریکادا و ئامدەیە دانوستانی بە مەرج لەگەڵدا واژوو بکات”.

 

پیشتریش ئەمریکا ڕایگەیاند ‘هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئێران نادات و تەنها دەیەوێت چەکە ناوکییەکانی ڕابماڵێت”.

 

ئەمە لە کاتیک گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات رۆژ بە رۆژ لە زیاتر بووندایە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.