بڵاوترین حەوت شێرپەنجەی منداڵان

بەپێی ماڵپەڕی “ئیرنا” دکتۆر ئەحمەد خالق نەژاد رایگەیاند “شێرپەنجە دووەمین هۆکاری مردنە لە منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵە لە پاش رووداو و بەرکەوتن، رێژەی دەستپێکردنی شێرپەنجە لە منداڵانی خوار یەک ساڵ تا نزیکەی سێ ساڵی لە هەموو کاتێک بەرزترە، لە سێ ساڵی تا 9 ساڵی کەم دەبێتەوەو و لە 9 ساڵی بە دواوە دیسان رێژەکەی بەرز دەبێتەوە”.

هۆکاری و بۆماوەیی، فیزیایی و بایۆلۆجی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە بەرز دەکەنەوە، هەرجۆرە گرێیەکی رەقی نا ئاسایی لە لەشی منداڵاندا، هەڵامەت و ئازاری گەرووی بەبێ هۆ، تای بێ هۆ، دابەزینی کێش و ئارەقەی شەوانە هۆشداری شێرپەنجە دەدەن، کە دایک و باوکان دەبێت بەپەلە و سەردانی پزیشک بکەن.

کەم خوێنی یەکێکە لە هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن، بۆیە دەبێت کەم خوێنی منداڵان زوو چارەسەر بکرێت، خالق نەژاد بەڕێوەبەری ئەنجومەنی نەشتەرگەری منداڵان باسی لەوەشکرد ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە زوو بە نەخۆشی شێرپەنجە بزانرێت، بۆ ئەوەی بەزووی چارەسەر بکرێت.

ئەگەر زووتر چارەسەر دەست پێبکرێت، رزگارکردنی مندالان 85% بەرز دەبێتەوە و چیتر توشی شێرپەنجە نابنەوە.