وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی توند دەداتە وڵاتانی کەنداو

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محمد جواد زه‌ریف داوای له‌سه‌رانی ووڵاتانی كه‌نداو كرد كه‌ نه‌بنه‌ (به‌شێک) له‌ پرۆژه‌ی ئاڵوو گۆڕی سه‌ده‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كه‌پێشنیازی دۆنالد ترامپه‌ .

وەزیری دەرەوەی ئێران وڵاتانی کەنداوی ئاگادار کردەوە کە له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ هیج جۆره‌ پاڵپشتییه‌ك ناكرێن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وناپاكییه‌ی ده‌یكه‌ن ده‌رهه‌ق به‌ جیهانی ئیسلامی .
ئێران له‌پێش گرێدانی كۆنگره‌ی مه‌ككه‌  هۆشداری داوه‌ته‌ سه‌رانی ووڵاتانی كه‌نداو كه‌وا ئه‌مریكا نابێته‌ فریادڕه‌سی ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه‌ به‌شدارده‌بن له‌ كۆنگره‌ی به‌حره‌ین یان خود نا .

زەریف ڕایگەیاند هه‌ڕه‌شه‌ی پاسه‌وانانی شۆڕشی ئێران بۆ ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی ئه‌و پرۆژه‌یەن ئه‌وه‌یه‌كه‌ “: په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن”

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌و له‌پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌ب و كه‌نداو بریارە سه‌رانی عه‌ره‌ب باس له‌كێشه‌ی ئێران و فه‌له‌ستین بكه‌ن , ناوبراو له‌ مییانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی العالم ووتی: گه‌لی فه‌له‌ستین شكست به‌ پرۆژه‌كه‌ی ترامپ ده‌هێنێت و به‌ ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌وا ” بێنه‌وه‌ هۆش خۆیان ” .

هەروەها وتیشی “: به‌ بۆچونی من , ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوده‌دات له‌ ناوچه‌كه‌ , جگه‌ له‌ له‌ناوبردنی مافی زه‌وت كراوی فه‌له‌ستینییه‌كان زیاتر , نیه‌و ئه‌وه‌ی كه‌وا پێی ده‌گوترێت ئاڵوو گۆڕی سه‌ده‌ , ده‌بێته‌ مایه‌ پوچی سه‌ده‌.