گرژیەکانی ئێران و ئەمریکا لەچەند هەواڵێکی سەرچاوە جیهانیەکاندا

گرژییەکانی ئەمریکاو ئێران لە ماوەی ڕابردودا هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینیوە و ئەمرۆ سەرچاوە جیهانیەکان چەند هەواڵێکیان کردبوە مانشێتی رۆژ.

ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ” جۆن بۆڵتون” دەڵیت به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر تێوه‌گلانی ئێران له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی نزیك به‌كه‌ناراوییه‌كانی  ئیمارات ده‌درێته‌ ئه‌نجومه‌نی ئسایش.

لەلایەکی ترەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاڕای گەیاند گفتوگۆ كانمان له‌گه‌ڵ تاران په‌یوه‌سته‌ به‌ كۆتاییهاتنی هه‌ژموونی ئێرانی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ بیروت و دیمه‌شق و سه‌نعا وه‌ بنه‌بڕكردنی كوشتارو په‌لامارو دۆستایه‌تی تیرۆر.

لای خۆشیەوە سه‌ركرده‌ له‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ” ئه‌بو ئالاء ئه‌لوه‌لائی ”  وتی ملكه‌چی ته‌واوی فه‌رمانه‌كانی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئێرانی ” عه‌لی خامنه‌ئی ” ده‌بین له‌ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوو بونه‌وهی سه‌ربازی له‌ نێوان ئه‌مریكاو ئێران , وه‌ له‌گه‌ڵ حسێن ده‌بین دژی یه‌زید.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەمریکا ڕایگەیاند سزای هەر وڵاتێک دەدەن کە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران هەبێت و لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دایە وڵاتانی کەنداو بەوەی ئەمریکا هەڵوێستەکانیان لەبەرچاو ناگرێت کە دژایەتی ئێران دەکەن.