لوتکەی وڵاتانی ئیسلام بۆ کارکردنی ‌هاوبەش دەستی پێکرد

بچووکردنەوە گەورەکردن
دوێنێ  هەینی 31-5-2019 لوتکەی وڵاتانی ئیسلامی لە شاری مەککە لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەستی پێ کرد و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 1-6-2019 کۆتایی پێ هات.
ئاڕ تی عەرەبی ئاشکرای کردووە لە کۆتایی لوتکەکەدا، سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی رێککەوتن لەسەر 12 بڕیار و راسپاردە بۆ کارکردنی هاوبەش.
بڕیار و راسپاردەکانی لوتکەی ئیسلامی بریتیبوون لە:-
– پاڵپشتیکردنی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی.
– کارکردن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی وڵاتانی ئیسلامی.
– جەختکردنەوە لە گرنگیی کێشەی فەلەستین.
– دژایەتیکردنی تیرۆر.
– سەرکۆنەکردنی ئەو ”تیرۆرانە“ی لە سعودیە و ئیمارات روویان داوە.
– رەتکردنەوەی بە یەکەوەبەستنی تیرۆر بە هیچ رەگەزنامە و ئاینێک.
– بەردەوامبوون لە سەرکۆنەکردنی هەموو شێوازەکانی دەمارگیری و جیاکاری.
– رەتکردنەوەی تایفەگەری و مەزهەبچێتی.
– جەختکردنەوە لە بەرپرسیارێتیی میدیا لە پتەوکردنی بنەماکانی برایەتیی ئیسلامی.
– هاوکاریکردنی مسوڵمانان لە وڵاتانی نائیسلامی.
– ئاگادارکردنەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە پێشکەوتنەکان.
– پێشکەشکردنی سوپاسنامە بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە بۆ میوانداریکردنی لوتکەکە.
سێ لووتکەی جیاواز بەڵام یەک ئامانج ئەویش یەک خستنی بڕیار و ھەڵوێستی وڵاتانی کەنداو، عەرەبی و ئیسلامی دژی دەستوەرادانەکانی ئێران ھێشتاش 14ھەمین لووتکەی وڵاتانی ئیسلامیش ماوە کە سعودیە دەیەوێت ھەمان پرس بە ئامادەبونی نوێنەری ئێران بورووژێنێت.