“خەوتن تەمەن درێژدەکات”

زاناكان له‌ زانكۆی هارڤارد كاریگه‌ری نوستنیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ ڕونكردۆته‌وه‌، پێیان وایه‌ دروستكردنی پێكهاته‌ی‌ دژه‌ هه‌وكردنه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ كه‌مبخه‌وێت و نوستن به‌ بڕی پێویست ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات.

 

پێگه‌ی‌ “EurekAlert” ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌ زاناكان مشكی تاقیگه‌یان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌ و كراون به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێكیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسای خه‌وێنرابوون و به‌شی دووه‌م ڕێگری كرابوو له‌ نوستنیان.

 

ئه‌نجامه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ نه‌نوستوون ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌قبوونی ملوله‌كانی خوێن زیاتر بووه‌ سێ هێنده‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌م، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و مشكانه‌ی‌ ڕێگه‌ نه‌درابوو بخه‌ون ئه‌وه‌ پێكهاته‌ی‌ دژه‌ هه‌وكردن له‌ له‌شیاندا كه‌مبۆته‌وه‌ و ده‌ردانی هۆرمۆنی “Orexin” له‌ جه‌سته‌یاندا كه‌مبۆته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی ڕێكخستنی كاتی نوستن و هه‌ستان له‌ خه‌و ده‌دات.