هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و چەند ڕایەکی جیاواز

بچووکردنەوە گەورەکردن

سامر یوسف چاودێری سیاسی، پشت بەست بە بۆچون و وتەی چەند کەسێکی پەیوەست بە پرسەکەوە لە ڕاپۆرتێکدا باس لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکات، کورتەیەک لەو ڕاپۆرتە لە دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی بڵاو دەکەینەوە

له‌ساڵی ٢٠٠٣ وه‌  دوای پرۆسەی ئازادی عێراق تا ئێستا سێ جار هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ عێراق ئه‌نجام دراوه‌

له‌دوای ساڵی ٢٠١٣ وه‌و به‌هۆكاری ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داعش به‌سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق , پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌كخرابوو ,له‌ پاش كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن حوكمه‌تی عێراقییه‌وه‌و بۆ جارێكی دی ململانێ و ته‌نگژه‌ی سیاسی لایه‌نه‌كان كڵپه‌ی سه‌ند و جارێك به‌بیانوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆجێیه‌تی بێ هه‌ڵژاردن و جارێکی تریش به‌ بیانوی كێشه‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی شه‌ڕوو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان هەڵبژاردنەکە دواخراو لە وادەی خۆیدا نەکرا.

عادل ئه‌للامی پسپۆڕی یاسایی دەڵێت :

ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن , پێكهاتن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر پاساوێكی گونجاو هه‌بێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ دوابخرێت،به‌ڵام هه‌ندێ كیانی سیاسی پێیان وابوو كه‌وا ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ هیچ پاساوێكی یاساییان نیه‌ به‌هۆی جیاوازی له‌بیروو بۆچۆنی سیاسیان و پاشخانی فكرییان …

چاودێرێکی سیاسی پێی وایە ؛ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش  جیاوازی بیروو ڕا بۆته‌ به‌ربه‌ستی یه‌كه‌می ده‌ركردنی بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ بۆته‌ ته‌نگژه‌ی سیاسی به‌گشتی .

ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه‌به‌ربه‌ستن  لە ئەجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان هه‌رئه‌وانه‌ن كه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن بۆ بنیادنانی هه‌رێمه‌كان له‌ هه‌ندێ له‌وپارێزگایانه‌ له‌ڕێگای كوتله‌ په‌رله‌مانییه‌كانی سنوری پارێزگاکانیانەوە.

له‌م نێوه‌نده‌ ته‌ماوویه‌دا, كۆمسیۆن لەگەڵ ئەوە نییە لەمساڵدا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

ریاز به‌دران  ووته‌بێژ به‌ناوی كۆمسیۆن  ڕات وایە :

دواخستنی ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ سه‌رەتای ساڵی ٢٠٢٠ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردەکان و له‌م نێوه‌نده‌شدا هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌كان , چونكه‌ پێیان وایه‌ كه ئه‌ڵقه‌یه‌كه‌ له‌ زنجیره‌ی گه‌نده‌ڵی  و ڕۆڵێكی بێهێزیان گێڕاوه‌ له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی پارێزگاكان به‌گشتی .

 

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌وانه‌یه‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێزبن بۆ چواره‌مین جار دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌ن گه‌لێك كه‌زۆرێك له‌تواناكانی له‌ده‌ستداوه‌ له‌نێوان به‌رداشی ئه‌نجومه‌نه‌كان و حكومه‌تداو بۆته‌ هۆكاری ته‌نگژه‌ سیاسیه‌كانی هاوته‌ریب به‌كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی کە هاتونه‌ته‌ كایه‌وه‌ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له‌ عێراقدا به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی چاودێران .

سامر یوسف – ئه‌لجه‌زیره‌- به‌غداد .