کەشناسی پێشبینیەکانی بڵاو کردەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای راگه‌یاند، كه‌ به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ پارێزگای هه‌ولێر بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌: به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 40، سلێمانی 37، دهۆك 38، كه‌ركوك42 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌ سێشه‌ممه‌ 4ی حوزه‌یرانی‌ 2019، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 40، سلێمانی 38، دهۆك 39، كه‌ركوك 40 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.