خامنەئی: ئەمریكا خیانەتی لە ئۆمەتی ئیسلام كرد

بچووکردنەوە گەورەکردن
ئاژانسی هەواڵیی فارس نیوزی ئێران وێنەیەکی عەلی خامنەئی ڕابەری باڵای ئێرانی بڵاوکردووەتەوە، کە لەکاتی وتاری جەژنی ڕەمەزاندا چەکێکی جۆری قەناسی ڕوسیی بەدەستەوەیە.
دوای کۆتاییهاتنی وتاری جەژنی علی خامنەئی ئاژانسەکە وێنەیەکی نزیکی دەستی ڕابەری ئێرانی بەو چەکەوە بڵاوکردووەتەوە،
ئەمە لە کاتێکدایە میدیاکانی ئێران هیچ ئاماژەیەکیان پێ نەکردووە، هاوکات لە وتارەکەیدا وتی “پلانە پیسەکانی ئەمریکا نایەتە دی” و ئەو بە خیانەتکردن لە ئومەتی ئیسلام ناویبرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت و بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە لێپرسراوانی باڵای هەردوولا هەڕەشە لە یەکتری دەکەن.