فەڕەنسا و ئەمریكا لە بارەی ئێرانەوە هاوئامانجن

بچووکردنەوە گەورەکردن

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوlنوسیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند: پێموانییە لەبارەی ئێرانەوە بیروڕای جیاوازمان هەبێت.

 

 

دۆناڵد ترامپ رۆژی پێنجشەممە پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن لە کاین بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ” پێموانییە لەبارەی ئێرانەوە بیروڕای جیاوازمان هەبێت”، راشیگەیاند: بڕواش ناکەم سەرۆک ماکرۆن بیەوێت چەکی ئەتۆمیی ئێران ببینێت، بە هەمان شێوەی من”.

 

 

ترامپ راشیگەیاند: سزا ئابوورییەکانی دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە ئابووریی ئێرانی ئیفلیج کردووە و رەوشی وڵاتەکەشی کۆڵەوار کردووە.

 

 

وتیشی: ئێران بەشێوەیەکی زۆر خاپ مامەڵە دەکەن، ئەوان لەسەر ئاستی نەتەوەیی لە شکستدان، منیش نامەوێت وەک نەتەوە شکست بهێنن، ئێمە دەتوانین بە خێرایی رەوشەکە بگۆڕین، بەڵام سزاکانیش لەڕووی هێزیەوە بەشێوەیەکی نائاسایی کاریگەریی خۆیان دادەنێن، من تێدەگەم ئەوان دەیانەوێت دانوستان بکەن، ئەگەر دەشیانەوێت دانوستان بکەن ئەوا شتێکی باشە”.

 

 

لەلایەن خۆشیەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند: ئێمە لەبارەی ئێرانەوە هاوئامانجین.

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، فەڕەنسا بەشێک بوو لەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییەی هەوڵی بۆ پاراستنی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 دەدا کە ساڵی رابردوو ترامپ بەشێوەیەکی تاکلایەنە لەو رێککەوتنە کشایەوە.