فەرەنسا پێشنیازی پێكهێنانی دادگایەكی نێودەوڵەتی لە عێراق دەكات

بچووکردنەوە گەورەکردن

فەرەنسا پێشنیازی پێكهێنانی دادگایەكی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ دادگایكردنی چەكدارانی داعشی بیانی دەخاتە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا.

 

نیكۆڵ بیلۆبێ، خانمه‌ وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندوه‌: بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوكارێكی خۆی كه‌ وه‌زیری داد و ناوخۆی وڵاتانی ئه‌وروپان، پێشنیاز كردوه.

 

وتیشی گفتوگۆكان له‌ نێوان گروپێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ به‌تایبه‌ت وه‌زیرانی دادی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتالیا له‌خۆده‌گرێت.

 

وتیشی، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه‌ له‌ سوریا نابێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ له‌ عیراق دابمه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ ره‌زامه‌ندیی عیراقی ده‌وێت.

 

وه‌زیری دادی فه‌ره‌نسا مه‌رجی ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه‌ ده‌بێت دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ واز له‌ سه‌پاندنی سزای له‌سێداره‌دان بهێنێت، وتیشی ده‌كرێت دادوه‌رانی ئه‌وروپا و فه‌ره‌نسا و عیراقیش له‌ دادگاكه‌دا به‌شداربن.

 

هەروەها وەزیری دادی فەرەنسا ئاماژەی بە ئاستەنگەكان كرد و رایگەیاند ” ئەوپرسە رەزامەندی عێراقی پێویستە، سەرەڕای خستنەڕووی مەرجەكان بەتایبەتی مەرجی لەسێدارەدان كە دەبێت قەدەخەبكرێت، دامەزراندنی ئەو جۆرە دادگایەش پێوستی بەكاتە.