بەوێنە: سوتانی رەنجی ساڵێكی جووتیاران

بچووکردنەوە گەورەکردن

سوتاندنی بەرهەمی جووتیاران زۆربەی ناوچەكانی كوردستان و عێراقی گرتۆتەوە و تائێستا هەزاران دۆنم پدەغڵ ودان و بەرهەمی گەنم و جۆی گوندنشینانی ناوچەكانی سنوری كەركوك و مەخموور سوتێنراون.

 

 

لەكاتی ئاگرتێبەردانی دەغڵ و دانەكانیان جووتیارەكان بۆسەیان بۆ دادەنرێت و ناتوانن بیكوژێننەوە و بچنە سەر زەوییە كشتوكاڵییەكانیان و بەو هۆیەشەوە تائێستا ژمارەیەك هاوڵاتی كوژراون و بریندار بوون لە كاتی هەوڵدان بۆ كوژانەوەی ئاگرەكان.

 

لەماوەی نزیکەی مانگێکدا لە عێراق 236 شوێن سووتاون، کە 20 هەزار و 730 دۆنم بووە و توانراوە 522 هەزار و 837 دۆنمی دیکە لە سووتان رزگاربکرێت.