سزاکانی سەر ئێران قورستر دەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای سەپاندە سەر گەورەترین کۆمپانیای پـترۆکیمیایی ئێران بەهۆی پشتیوانی دارایی لە دەزگایەکی سوپای پاسداران کە لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی ئەمەریکادایە.

 

ماڵپەری فەڕمی وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئاشکرای کردووە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر لە دژی کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازیـیە پـترۆکیمیایـیەکان (PGPIC) بەهۆی ئەو پشتیوانیـیەی دارایـیەی لە کۆمپانیای خاتم ئەلئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی دەکات.

 

 

وەزارەتەکە دەشڵێت 39 کۆمپانیای دیکەی سەر بە کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازیـیە پـترۆکیمیایـیەکان، ئەوانیش سزاکان دەیانگرێتەوە.

 

 

کۆمپانیای کەنداوی فارس بۆ پـیشەسازیـیە پـترۆکیمیایـیەکان و لقەکانی سەرچاوەی 40%ی بەرهەمە پـترۆکیمیایـیەکانی ئێرانن و هەروەها 50%ی هەناردەکانی پـترۆکیمیایی ئێران لەلایەن ئەم کۆمپانیانەوەیە.