هاوپەیمانی بڕیاریدا بە زەمینەسازی بۆ کردنەوەی دەڤەرەکانی ئامێدی و ئاکرێ و سۆران

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو لە کۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگ باسکران.

لە کۆبونەوەکەدا ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی گرنگترین ڕوداو و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستان و ناوچەکەی خستەڕوو،هەروەها باسی لەو دەرفەتە مێژوویە کرد کە هاتۆتە بەردەم پڕۆژەی هاوپەیمانی، کە پێویستە بە گوڕوتینی زیاترەوە چالاکییەکان ئەنجامبدرێن بۆ بەرەو پیشبردنی پرۆژەی هاوپەیمانی لە نزیکترین کاتدا.

هەرلە کۆبونەوەکەدا باس لە گرنگی  بەرەو پێشبردنی میدیا کرا و پێشنیاری هەماهەنگی نێوان دامەزراوەی ڕاگەیاندن و دەڤەر و دامەزراوەکان کرا.

لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا بڕیاری زەمینەسازی بۆ کردنەوەی دەڤەرەکانی ئامێدی، ئاکرێ و سۆران کرا و بەگرنگییەوە تیشک خرایە سەر پێویستی هەبونی دەڤەری هاوپەیمانی لەو ناوچانە.

بایەخدان بەدیدگای هاوپەیمانی و گەیاندنی ئامانجی هاوپەیمانی بە جەماوەر دواین باسی کۆبونەوەکەبوو.

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی پێکدێت لە کارگێرانی دەڤەرو کارگێرانی دامەزراوەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی.