بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی: ئەرکی نێچیرڤان بارزانی ئەرکێکی قورس دەبێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی ڕایگەیاند ئەرکی سەرۆکی نوێی هەریم ئەرکیکی گران دەبێت.

 

شوان عوسمان لە لێدوانێکی تایبەت بە دیئجیتاڵ میدیای هاوپەیمانیدا رایگەیاند کە ھاوپەیمانیی نیشتمانی خوازیارە چوار ساڵی ئایندەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کارکردن بێت لەسەر تەبایی و یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی ھەرێمەکەمان ببێتە کیانێکی بەھێز لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی وھەروەھا بەھێزکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور و تەوافوقی ھاوبەش .

 

بەرپرسەکەی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی  راشیگەیاند”بێ گومان بەرپرسیارەتی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ئەرکێکی قورسە لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیە دەکەوێتە بەر ململانێ قوڵ وپێشھات کە پێویستە سەرۆکایەتی ھەرێم بەشێوەیکی دروست ئەو پێشھاتانە بقۆزتەوە بۆ دەرفەت و بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان تەواو بیت”.

 

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا شوان عوسمان وتی “لەزۆربەی وڵاتانی جیھانی سەرۆک دەستلەکاردەکێشێتەوە لە حیزبەکەی خۆی لەبەر ئەوەی نوێنەرایەتی تەواوی لایەنەکان دەکات لێرە بەرێز نیچیرڤان بارزانی ئەو ئەرکەشی دەکەوێتە سەر کە ببیتە نوێنەر تەواوی لایەنەکان”.

 

 

ئەمرۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێم سوێندی یاسایی خواردو سەرۆکی هاوپەیمانیش لە ڕیزی ئەو میوانە تایبەتانەدابو کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبون.