سەرۆکی هاوپەیمانی خوازیارە سەرۆکی هەرێم لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتو بێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی هاوپەیمانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات و دەخوازێت لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتو بێت.

 

ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی کە ئەمڕۆ لە مەراسیمی دەستبەکار بونی سەرۆکی هەرێمدا ئامادەبو،پیرۆزبایی نامەیەکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کردو تیایدا هاتوە ” سەرەڕای پیرۆزبایی لەبەرێزکاک نێچرڤان بارزانی به بۆنەی دەست بەکاربونی وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ھەرێمی کوردستان ، ھیوای خواست لەئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت .

 

لە بەشێکی تری پیرۆزباییەکەدا هاتوە کە لەھەمان کاتدا ئومێدەوارین سەرۆکایەتی ھەرێم ببێتە فاکتەرێک بۆ دروست کردنی سەقامگیری سیاسی و ئابوری لەھەرێمی کوردستان.

ئەمرۆ دوشەممە ١٠ حوزەیران لەمەراسیمێکی گەورەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خواردو بەفەرمی دەستبەکار بوو.