ئێران: پێویستە سەرۆكی ئەمریكا كۆتایی بەو جەنگە ئابوریە بێنێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند.”پێویستە ئەو جەنگە ئابوریەی كە سەرۆكی ئەمریكا دژی ئێران گرتویەتیەبەر كۆتایی پێ بێنێت”.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بەسەردانەكەی شینزۆ ئابێ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران و هەڵوێستەكانی ئێران سەبارەت بەگفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەوان بەڕون و ئاشكرا هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە بە ئابێ ڕادەگەیێنن بەڵام پێویستە ئەو جەنگە ئابوریەی كە سەرۆكی ئەمریكا دژی ئێران گرتویەتیەبەر كۆتایی پێ بێنێت.

 

ڕاگەیەنداوەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، تاوتوێی ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن بۆ ئەوەی بەرەنگاری ئێران ببنەوە.

 

فرانک مەکەنزی ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت ڕەوانەکردنی فڕۆکە هەڵگر و هێز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەی ئێرانی کەمکردووەتەوە، لە ئێستادا پێدەچێت پێشنیازی جێگیرکردنی هێزێکی زیاتر بۆ ناوچەکە بکات.

مەکەنزی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان کاریگەری باشی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە هەبووە، بەڵام وتیشی، هێشتا هەڕەشەکانی تاران راستەقینەن و پێدەچێت حەتمی بن.