ئه‌مریكا: ئێران یه‌ك بژارده‌ی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌

بچووکردنەوە گەورەکردن
وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران یه‌ك بژارده‌ی‌ له‌به‌رده‌مدایه‌ ئه‌ویش رێككه‌وتنێكی‌ نوێیه‌ كه‌ راگرتنی‌ هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ دروستی‌ ده‌كات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا وتی‌: “تاكه‌ چاره‌سه‌ر، رێككه‌وتنێكی‌ نوێیه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئێران بكات”.
ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ خۆیان له‌ 12 داواكاریدا ده‌بیننه‌وه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه‌ تاووتوێیان بكه‌ن و سه‌ركرده‌كانی‌ ئێران ده‌زانن چۆن په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن”.
وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا پێیوایه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ ئێران به‌ راگرتنی‌ پایه‌ندبوونه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ به‌پێی‌ نه‌خشه‌ڕێگای‌ گشتگیری‌ ئه‌تۆمی‌ هاوبه‌ش “هه‌گاوێكی‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ڵه‌”.
وتیشی‌: “پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌و ئاڕاسته‌یه‌دا به‌ یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه‌ و هانی‌ رژێمی‌ ئێران بدات به‌رپرسیارێتی‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ بۆ فراوانكردنی‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت”.