هاوپەیمانی هێرشکردنە سەر مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان ئیدانە دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانیی نیشتمانی لەسەر ڕووداوی تەقەکردن لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکە دەکات و داواشدەکات تاوانباران بە سزا بگەیەنرێن و ڕاستی ڕووداوەکە ڕوونبکرێتەوە.

 

دەقی راگەیەنراوی بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانیی نیشتمانی

 

هاوپەیمانی ئیدانەی هەر هێرشکردنێک دەکات بە هەر ناوێک و لەژێر هەر پاساوێکدا بێت و بۆ سەر هەر لایەنێک بێت.

 

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و کەسوکار و هاوڕێیانی “ڕێبەند فەرهاد” پاسەوانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین کە شەوی ڕابردوو بەهۆی تەقەکردن لە مەکۆی بزوتنەوەکە،گیانی سپارد.

 

داوادەکەین ئەنجامدەرانی تاوانەکە بە سزای خۆیان بگەنرێن و ڕاستی ڕووداوەکەش لەلایەن دادگاوە بۆ هاوڵاتیانی کوردستان ڕوونبکرێتەوە.

شوان عوسمان بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی

١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩