باری کەشوهەوای شارەکانی هەرێم

کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ باری کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ و سنەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچەس ئەگەری دروستبوونی نیمچە هەور هەیە.

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە.

 

بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی ساماڵ دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

 

کەشناسی پێسبینیش دەکات سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگای دھۆك دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.